هۆشدارییەک لە سودانییەوە بۆ تورکیا و ئێران



سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، رێگە نادەن عێراق ببێتە ناوچەیەک بۆ ھێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و ھێرشکردنەسەر عێراقیش لە لایەن تورکیاوە رەتدەکەنەوە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی رایگەیاندووە کە ھێرشکردنەسەر خاکی عێراق لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە رەتدەکاتەوە و سەروەری خاکی وڵاتەکەشی جێگەی گفتوگۆ لەسەرکردن نییە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت:” رێگەنادەن خاکی عێراق لە دژی وڵاتانی دراوسێ بەکاربھێنرێت بۆ ئەو مەبەستەش  ئێستا لەگەڵ تورکیا و ئێران گفتوگۆ دەکەن بەمەبەستی پێکھێنانی لیژنەی ئەمنی ھاوبەش بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکان.

ئەو قسانەی سودانی لە کاتێکدایە رۆژی 18ی ئەم مانگە تورکیا ‌هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و سێ دژەتیرۆری یەکێتی شەهید بوون و سیانی دیکەش برینداربوون.

سروە محەمەد: هەفتەی داهاتوو پێنج هەزار پاسپۆرت دەگاتە سلێمانی
پێت سروە محەمەد: هەفتەی داهاتوو پێنج هەزار پاسپۆرت دەگاتە سلێمانی
یەکەم بانکی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا
دوات یەکەم بانکی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا
پەیوەندیدار