بەشەخۆراكی نزیكەی 150 هەزار كەس بڕا



وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماری نوێ‌ كردنەوەی كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، كە بەشەخۆراكی زیاتر لە 47 هەزار كەس بەهۆی چوونیان بۆ دەرەوەی وڵات ڕاگیراوە و بەشەخۆراكی زیاتر لە 96 هەزار كەسی مردووش بڕاوە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگە و كۆمپانیاكانی وەزارەت و تیمی هونەری سەر بە بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە كاركردن بۆ نوێ كردنەوەی تۆماری خێزەكانەكان لە كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك بەردەوامن و لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەكی گەورە لە بەشەخۆراك سڕدراوەتەوە بەهۆی مردنەوە، ئەوە سەرەڕای ڕاگرتنی بەشەخۆراكی ئەو كەسانەی چوونە دەرەوەی وڵات.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو خێزانانەی تۆماری ئەلیكترۆنی كارتی بەشەخۆراكیان نوێ‌ كردۆتەوە ڕووی لە هەڵكشانە و لە نەجەف گەیشتۆتە 97% و تا ئێستتا 365 هەزار و 121 كەس تۆماری كارتتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراكیان نوێ‌ كردۆتەوە و لە دهۆك 270 هەزار و 27 كەس بەڕێژەی 96% و لە كەركوك 366 هەزار و 243 كەس بەڕێژەی 93% و لە موسەننا 184 هەزار و 490 كەس بەڕێژەی 91% و لە بەغدا (لقی موتەنەبی 171 هەزار و 905 كەس بەڕێژەی 67% و لقی محمد رسول الله 220 هەزار و 812 كەس بەڕێژەی 65% و لقی سەیدولشوهەدا 254 هەزار و 631 كەس بەڕێژەی 70%) بووە.

ئاشكراشی كردووە، تا ئێستا بەشەخۆراكی 47 هەزار و 743 كەس ڕاگیراوە بەهۆی چوونیان بۆ دەرەوەی وڵات و هەروەها بەشەخۆراكی 96 هەزار و 193 كەس بڕاوە بەهۆی ئەوەی كۆچی دواییان كردووە و لە سیستمی بەشەخۆراك سڕدراونەتەوە.

پێت عێراق ناوی ئەوانەی فۆڕمی دامەزراندنیان پڕكردۆتەوە ڕادەگەیەنێت
وەزیری كارەبا: نرخی كارەبا كەم دەكرێتەوە
دوات وەزیری كارەبا: نرخی كارەبا كەم دەكرێتەوە
پەیوەنیدر