لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕایدەگەیەنێت، تیپەكەی بە درێژایی كاروانی یارییەكانی جامی جیهانی لە قەتەر هەست بە بوونی دییگۆ مارادۆنای كۆچكردوو دەكات، بە یارییەكەی دوێنێش كە بە بە پەناڵتی و بە ئەنجامی 4-3 لە قۆناغی پێش كۆتایی لە هۆڵەندایان بردەوە.
مێسی وادەردەكەوێت ئیلهامبەخش بێت بۆ سەركەوتن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كرواتیا بەر لە یاریی كۆتایی كە لە خولی هەشتدا بەسەر بەڕازیلدا سەركەوت، دوای ئەوەی ناویل مۆلینا گۆڵی یەكسانبوونی بۆ تیپەكەی تۆماركرد و دواتر بە پەناڵتی یارییەكەیان لە سلیساو بردەوە.
مێسی بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند:”دییگۆ (مارادۆنا) لە ئاسمانەوە چاودێریمان دەكات. ئەو هاندەرە بۆ ئێمە و هیواخوازین تا كۆتایی هەر وا بمێنینەوە”.