ئێران: قەرزمان لەسەر عیراق نەما



وەزارەتی نەوتی ئێران ڕایدەگەیەنێت، عیراق هەموو قەرزە كەڵەكەبووەكانی پارەی غازی ساڵانی ڕابردووی وڵاتی داوەتەوە كە بۆ بەكارهێنانی وێستگەكانی وزەی كارەبای وڵاتەكەی بەكاری هێناوە.


بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن جەواد ئوجی وەزیری نەوتی ئێرانەوە بڵاوكرایەوە”عێراق لەئێستادا هیچ پارەی قەرزێكی كڕینی غازی ئێرانی لانەماوە و دەسەڵاتدارانی عێراق
هەموو قەرزەكانی بە چەند بەشێك دایەوە كە لە ساڵی 2020وە بەسەرییەوە كەڵەكەبوو”.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بە میكانیزمی گێڕانەوە قەرزەكان بۆ تاران نەكراوە.

پێشتر تۆڕی (مییس)ی ئابوری نێودەوڵەتی ڕایگەیاندبوو، سزا سەپێنراوەكانی سەر ئێران، بونەتە مایەی ئاستەنگ لەبەردەم پرۆسەی گواستنەوەی پارە و سڕینەوەی تەواوی قەرزەكانی ئێران بەسەر عیراقەوە.

 

سوپای عێراق بەرەو سنوورەكان جوڵەی پێ‌ دەكرێت
پێت سوپای عێراق بەرەو سنوورەكان جوڵەی پێ‌ دەكرێت
“چاكسازی بەیەكێك ناكرێت كە سەروبنی نەبێت و خۆی نەناسێت”
دوات “چاكسازی بەیەكێك ناكرێت كە سەروبنی نەبێت و خۆی نەناسێت”
پەیوەنیدر