کاتی ناردنی 700 ملیارەکە ئاشکرا کرا



د.نەرمین معروف غفور ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند، لیژنەی دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەری ئەو بانکانەی بڕیارە قەرز بدەنە هەرێم  کۆبوونەوە لەبارەی پرسی مووچەوە،

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٩/٢٠ لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکانی لیژنەی دارایی بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەران و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ، لیژنەی بەدواداچوونی کاری بانکەکان لە لیژنەی دارایی میوانداری بەڕێوەبەری بانکەکانی ( رەشید ، رافدین ، TBI ) کرد بۆ پرسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێدانی ٧٠٠ ملیاری دیناری مانگانە بە قەرز بە هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی ٩، ١٠، ١١.

د.نەرمین رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکە بانکەکان ئاماژەیاندا بەوەی پێدانی ئەو قەرزە پێویستی بە چەند رێکارێکی کارگێڕی هەیە کە لە چەند رۆژی داهاتوو تەواودەکرێت ،

سەبارەت بەوەی ئایا ئەو قەرزە سوودی لەسەرە یان نا؟ د.نەرمین رایگەیاند، ئەمە دەسەلاتی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی بانکەکانەو هێشتا بڕیاریان لێ نەداوە، بەڵام لە بارمتەی ئەو قەرزە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ئەسپاردەیەکی هاوتای قەرزەکە لەو بانکانە دادەنێت تا کاتی گێڕانەوەی بڕی قەرزەکە لە پاکتاوی دارایی پشکی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵ یان ساڵی داهاتوو.

بڕیاری ناردنی 700 ملیار لەبەغداوە بۆ مووچەی هەرێم بە قەرز لەبانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین و TBI  دەبێت، مووچەخۆران چاوەڕێی گەشتنی پارەکەن بۆ ئەوەی مووچەکانیان وەربگرن، هەرچەندە مووچەخۆران ئومێدیان لەسەر وەرگرتنی دوو مووچە هەڵچنیوە، بەڵام بەپێی بڕی قەرزەکە و بڕیارەکەی بەغدا بێت هیچ هیوایەک بۆ دابەشکردنی دوو مووچە نییە.

حاکم قادر: ناردنی پارە لە بەغداوە بە قەرز مەترسییەکی دیکەیە بۆ سەر ھەرێم
پێت حاکم قادر: ناردنی پارە لە بەغداوە بە قەرز مەترسییەکی دیکەیە بۆ سەر ھەرێم
قوباد تاڵەبانی: جگە لە دژەتیرۆری کوردستان هیچ هێزێکی دیکە لە فڕۆکەخانەی عەربەت نەبووە
دوات قوباد تاڵەبانی: جگە لە دژەتیرۆری کوردستان هیچ هێزێکی دیکە لە فڕۆکەخانەی عەربەت نەبووە
پەیوەنیدر