بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات بەبەردەوامی پشکنین بۆ ئاوی ماڵان دەکەن و بەهەمووشێوەیەک گونجاوە بۆ خواردنەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕونکردنەوەکەیدا ئاماژە بەوە دەدات،سەبارەت بە ڕاپۆرتێکی کەناڵی NRT سەبارەت بە ئاوی خواردنەوەی شاری سلێمانی ،دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدەین هەموو ئەو ئاوانەی لەلایەن بەڕێوبەرایەتیمانەوە بۆ ماڵ و شوێنە گشتیەکان دابین دەکرێت چاودێری و پشکنینی بەردەوامی بۆ دەکرێت لە تاقیگەکانی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی و تاقیگەکانی بەڕێوبەرایەتیمان پێش ئەوەی دابەش بکرێت بەسەر هاووڵاتیانە ،ئەو نمونانەی ئەوان وەریان گرتوە لە ئاوی زێی دوکان وەرگیراوە نەوەک لە ئاوی چارەسەرکراو کلۆرکراو ،ئەو تاقیگەیەی ئەوان پشکنینیان تێدا کردوە فەرمی نین .
لە چەند رۆژی رابردوودا لە بەرنامەیەکدا لە میدیایەکی کوردیدا، لەشکر حەمید، پسپۆری خۆراک بە بەڵگەی زانستی سەلماندی، کە ئاوی تۆری سەرەکی پاکە و پێکهاتە خۆراکیەکانی ناوی بە ستانداردی جیهانیە و تەنانەت لە ئاوی ناو فلتەر و بەراد و لەدەبە کراو و پەرداخ کراو پاکتر و باشترە.