ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی بەغدا ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان بەتۆمەتی دزینی بڕی ٥٥ ملیۆن دیناری عێراقی لە هاووڵاتییەک دەستگیرکردووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی بەرێوەبەرایەتی ڕووبەرووبوونەوەی تاوانەکانی بەغدادا هاتووە کە دەڵێت، “هێزەکانمان توانیان گومانلێکراوێک بەتۆمەتی دزینی ٥٥ ملیۆن دینار لە هاووڵاتییەک دەستگیربکەن کە لەرێگەی فێڵ لێکردنەوە دزییەکەی کردبوو.”
ئەوەخراوەتەڕوو، “بەڵگەنامەکانی لێکۆڵینەوە پێشکەشی دادوەر کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە، تۆمەتبارەکەش بەپێی ماددەی ٤٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەر کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.