تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا کە زێڕی لە بازاڕی سلێمانی دزیووە



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە له‌ چه‌ند دوكانێكی‌ زێڕنگه‌ر له‌شاری‌ سلێمانی‌ دزی‌ كردووه‌.

لە ڕاگەیەنداراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیدا هاتووە، له‌سه‌ر سکاڵای پێنج خاوه‌ن دوكانی‌ زێڕنگه‌ر كه‌ ئاڵتونیان لێ دزرابوو، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه ‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌ و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان ده‌ستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بە ناسنامەی تۆمەتبارەکە کردووە، تۆمەتبار (د، ع، ع) لە دایکبووی ساڵی ١٩٩١ به ‌ڕه‌گه‌زنامه‌ عه‌ره‌ب دانیشتووی‌ شاری‌ كه‌ركوك دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، له ‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به ‌پێی‌ مادده‌ی ٤٤٦ له ‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گەڵیدا به‌رده‌وامه‌.

 

 

کەسێک بەتۆمەتی دزینی ٥٥ ملیۆن دینار دەستگیرکرا
پێت کەسێک بەتۆمەتی دزینی ٥٥ ملیۆن دینار دەستگیرکرا
کوپێک “چای پیسایی پاندا” بە ٢٠٠ دۆلار دەفرۆشرێت
دوات کوپێک “چای پیسایی پاندا” بە ٢٠٠ دۆلار دەفرۆشرێت
پەیوەنیدر