کوپێک “چای پیسایی پاندا” بە ٢٠٠ دۆلار دەفرۆشرێت



لە سەرانسەری جیهان ئەو کەسانەی ئارەزووی خواردنەوەی “چا” دەکەن، ڕۆژانە لە چەندین کاتی جیاوازدا چا دەخۆنەوە، زیاتر لە کەسانی دیکە حەزی تاقیکردنەوەی چەندین جۆر چای سەیر و هەمەچەشن دەکەن، کە پێکهاتەکانیان و شێوازی ئامادەکردنیان و سوودە تەندروستییەکانی جیاوازن.

پێش ئەوەی باس لە سەیرترین جۆرەکانی چا بکرێت، بە شێوازە تەقلیدییەکەی چا دەتوانرێت لە ماڵەوە ئامادەبکرێت، یارمەتی خۆپاراستن لە چەندین نەخۆشی درێژخایەن دەدات وەک نەخۆشییەکانی دڵ، بەرزی کۆلیسترۆڵ، باشترکردنی کۆئەندامی هەرس، کەمکردنەوەی تێکچوونی گەدە، زیادکردنی تەرکیز لەڕێگەی بەرزکردنەوەی کارەکانی مێشک، پاشان دابەزاندنی پەستانی خوێن، کەمکردنەوەی ئەگەری جەڵتەی مێشک.

 

چای پیسایی پاندا

لە سەیرترین جۆرەکانی چای جیهان، یەکەم بژاردە کە لە بەشی سەرەوەی لیستەکەدایە ئەو جۆرە چایە دەبێت کە بە چاندنی لە خاکێکدا بەرهەم دێت کە بە پیسای پاندا پیتێنراوە، کە خۆراک لە ڕووەکی بامبۆ وەردەگرێت، چەندین سوودی تەندروستی و جوانکاری لەخۆدەگرێت.

ئەم جۆرە چایە لە ناوچەی شاخاوی یان کە سەر بە پارێزگای سیچوانە لە چین دەچێنرێت، بە تێکەڵکردنی تۆنێک پیسایی پاندا لەگەڵ خاکەکەدا بەرهەمدەهێندرێت، بۆ بەدەستهێنانی چای سەوز کە دەوڵەمەند کراوە بەو سوودانەی کە لە پیسایی ئەم ئاژەڵەدا هەیە.

تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا کە زێڕی لە بازاڕی سلێمانی دزیووە
پێت تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا کە زێڕی لە بازاڕی سلێمانی دزیووە
میدیای یەکێتی کاتی دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند
دوات میدیای یەکێتی کاتی دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار