لویس ئێنریکی، “ئێمباپێ باشترینی جیهانە”



سئدوای سەرکەوتنیان بەسەر یانەی بروسیا دۆرتومۆند بە دووگۆڵی بێبەرامبەر لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لویس ئێنریکی بەڕێوەبەری بەشی هونەری یانەی پاریس سانجێرمان ڕایگەیاند، پێویستە ئەمساڵ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بۆ باشترین یاریزانی جیهان بدرێت بە کیلیان ئێم باپێی فەڕەنسی، چونکە توانیویەتی لەم وەرزەدا حەوت گۆڵ تۆمار بکات.

وتیشی، لەئێستادا ئێمباپێ باشترین یاریزانی جیهانە، ئەو نەک تەنها لەڕووی جەستەیی و کەسایەتییەوە مرۆڤێکی بەهێزە بەڵکو کەسێکی کەم وێنەیە و هەمیشە لێو بەخەندەیە و جێگای خۆشحاڵیمە کە خاوەنی یاریزانێکی لەو شێوەیەین لە تیمەکەماندا.

مامۆستایانی وانەبێژ خێمە هەڵدەدەن
پێت مامۆستایانی وانەبێژ خێمە هەڵدەدەن
لە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان شەڕ دەستیپێکردەوە
دوات لە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان شەڕ دەستیپێکردەوە
پەیوەندیدار