بایدن: پێكەوە هەوڵ دەدەین نەوەكانمان لە هەژاری بپارێزین



كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئەمریكا دەستی پێكرد و سەرۆكی ئەمریكا لە وتارێكدا ڕایگەیاند، ئایندەی هەموو وڵاتان بەیەكەوە بەستراوەتەوە و دەشڵێت: “پێكەوە هەوڵ دەدەین نەوەكانمان لە هەژاری بپارێزین”.

جۆ بایدن، سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، دەبێت كار بۆ بەرپاكردنی ئاشتی بكەین لە جیهاندا، چونكە ئایندەی هەموو وڵاتان بەیەكەوە بەستراوەتەوە.

ڕاشیگەیاند، نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دروستكردنی جیهانێكی باشتر دامەزرا و لە ئێستاشدا ئاستەنگی زۆر دێتە بەردەم كارەكانی، بۆیە دەمانەوێت هاوكاری زیاتری دارایی ئاژانسەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بكەین.

وتیشی، “ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان دەبێت هاوكاری زیاتری وڵاتە هەژارەكان بكەن و پێكەوە هەوڵ دەدەین نەوەكانمان لە هەژاری بپارێزین”.

جەختیشی كردەوە، دەبێت پێكەوە كار بۆ ئایندەیەكی باشتر بكەین و وەك ئەمریكا دەمانەوێت هاوكاری هەموو وڵاتان بكەین.

 

ئۆپۆ مۆبایلێكی نوێ‌ لە عێراق و هەرێم دەخاتە بازاڕەوە
پێت ئۆپۆ مۆبایلێكی نوێ‌ لە عێراق و هەرێم دەخاتە بازاڕەوە
نەتەوە یەکگرتووەکان حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات دەپارێزێت
دوات نەتەوە یەکگرتووەکان حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات دەپارێزێت
پەیوەنیدر