ئەمریكا بۆ نەوتی هەرێم داوایەك لە سودانی دەكات



سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ بەشداری كردن لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئەمریكایە و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو ولاتە كۆبووەوە و گفتوگۆیان دەربارەی هەناردەی نەوتی هەرێم كردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ سێ‌ شەممە ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەی ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوە و محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوكردەوە و ئاشكرایكردووە، وەزیری دەرەوە داوای لە سودانی كردووە، لەگەڵ هەرێم هەماهەنگی بكەن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت.

ڕاشیگەیاندووە، بلینكن داوای لە سودانی كردووە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان هەماهەنگی زیاتریان هەبێت، چونكە سەقامگیری هەرێم بۆ عێراق و ناوچەكە و جیهانیش گرنگە و ئەمریكا جەخت لەو هەماهەنگییە دەكاتەوە.

لای خۆشیەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، ئەنتۆنی بلینكن نامەیەكی بانگهێشتی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكای گەیاندۆتە سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی سەردانی واشنتۆن بكات و كۆبوونەوە ئەنجامبدەن.

نەتەوە یەکگرتووەکان حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات دەپارێزێت
پێت نەتەوە یەکگرتووەکان حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات دەپارێزێت
لەهەولێر بڕێک ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
دوات لەهەولێر بڕێک ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
پەیوەنیدر