بانکی ناوەندی فرۆشی دۆلار بە کاش زیاد دەکات



بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری ئاشکراکرد کە تێیدا ئەمڕۆ زیاتر لە ٢١٩ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووەو لەو بڕەش زیاتر لە ٣٨ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و نزیکەی ١٨٠ ملیۆن دۆلاری دیکە بەشێوەی حەواڵەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٢١٩ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە و رێژەیەکی زۆریشی بەشێوەی حەواڵە بووە کە بڕەکەی دەگاتە ١٨٠ ملیۆن دۆلار و نزیکەی ٣٨ ملیۆن دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشتووە.

بەراورد بە رۆژی ڕابردوو ڕێژەی فرۆشی دۆلار ئەمڕۆ زیاتربووە، ڕۆژی ڕابردوو بانکی ناوەندی ١٩٨ ملیۆن و ٢٦٦ هەزار و ٤٦٤ دۆلاری فرۆشتووە بەڵام ئەمرۆ فرۆشی کاش ١٤ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.

هەتا بانکی ناوەندی بڕێکی زیاتر دۆلار بەشێوەی کاش بخاتە بازاڕەوە کاریگەری دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی کەمتر دەبێت و بەهاکەی بەرزتر دەبێتەوە.

عێراق لە بەرژەوەندی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا
پێت عێراق لە بەرژەوەندی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا
زیاتر لە ١٣ هەزار کەس لە ئینگلتەرا و وێڵز تەمەنیان لەسەروو ١٠٠ ساڵەوەیە
دوات زیاتر لە ١٣ هەزار کەس لە ئینگلتەرا و وێڵز تەمەنیان لەسەروو ١٠٠ ساڵەوەیە
پەیوەنیدر