یونامی: سەروەری عێراق پێشێلکراوە



نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەو هێرشانە پێشێلکردنی سەروەرین و پێویستە ڕابگیرێن.

لە پەیامێکدا دوا بۆردومانی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، “سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت دەکەین لە  سلێمانی کە چەندین قوربانی لێکەوتووەتەوە.”

ئااژەی بەوەکردووە، “هێرشەکان پێشێلکردنی سەروەریی خاک و ئاسمانی عێراقن، پێویستە بوەستێنرێن و پرسە ئاسایشییەکان پێویستە لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە، چارەسەر بکرێن، نەک هێرش.”

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت بۆردومانکرا و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و سیانی دیکەش برینداربوون.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق رەت دەکەینەوە
پێت شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق رەت دەکەینەوە
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەنجامدەری بۆردومانەکەی عەربەتی ئاشکرا کرد
دوات شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەنجامدەری بۆردومانەکەی عەربەتی ئاشکرا کرد
پەیوەنیدر