ئەمریكا بڕیاری سزادانی بۆ چەند دامەزراوە و كۆمپانیایەكی چینی دەركردووە كە پەیوەست بون بە كاری ڕاوە ماسییەوە.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەژێر یاسایی ماگنێستكی نێودەوڵەتیدا سزای بەسەر چەند لایەنێك و كۆمپانیایەكی چینی تایبەت بە راوە ماسی و چەند دامەزراوەیەكی دیكەدا سەپاندووە.
وەزارەتەكە دەڵێت، هەریەكە لە Dalian Ocean Fishing ,Fujian Heyue Marine Fishing Development , Fujian Pingtan County Ocean و چەند دامەزراوەیەكی دیكەی چینی بەهۆی پێشێركردنی یاسایەكی ئەمریكاوە سزایان بەسەردا سپێندرا.
باسی لەوەشكردووە، سزادانی ئەو دامەزراوە و كۆمپانیا چینیانە بەهۆی پێشێلكردنی یاسای ماگنێستكی ئەمریكاوە بووە كە هەر كەس و لایەنێك لەسەرانسەری جیهانەوە سزا دەدات و ڕووبەڕووی سزای نێودەوڵەتی دەكاتەوە ئەگەر بێت و پێشێلی مافەكانی مرۆڤ بكات.
یاسایی ماگنێستكی، یاسایەك لەسەر دەمی باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشوتری ئەمریكاوە دانرا و لەو سەردەمەشەوە تا ئەمڕۆ كاری پێدەكرێت و سزاكەش بریتییە لەوە ئەگەر بێت و هەرلایەن، دامەزراوە و كۆمپانیای بیانییەكان ببنە هۆی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ ئەوا روبەڕوی سزای نێودەوڵتی دەبنەوە.