مالكی هەڵوێستی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند



پەرلەمانتارێكی عێراقی داوای ڕاستكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات، بەجۆرێك، كە زیان بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەگات و دەڵێت: “پەیوەندی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی هەرێم تایبەت و نائاساییە”.

ڕائید مالكی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، “پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی هەرێم بەپێی پێوەرەکانی سیستەمی فیدڕاڵی پەیوەندییەكەی تایبەت و نائاساییە، بەو پێیەی سەر بە هیچ جۆرە ڕێکخستنی دەسەڵات نییە لە سیستەمی فیدڕاڵیدا”.

ڕاشیگگەیاندووە، “ئەو بڕگانەی پەرلەمان لە یاسای بودجەی گشتی 2023-2025 دایانناوە، یەکەم هەنگاوی یاسایی بوون بۆ ڕاستکردنەوەی ڕەوتی پەیوەندی نائاسایی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان، کە بەپێی ئەو بڕگانە پابەندبوونەکان دابەشکرا لە بابەتی كاروبارە گرنگەكانی دەوڵەتی فیدراڵی و سامان و نەوت”.

مالكی هۆشداریشیدا لە “بەکارهێنانی بەشێکی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی و گەڕانەوە بۆ شێوازی گواستنەوەی پارە لە شێوەی قەرزدا، چونکە نوێنەرایەتی پاشەکشە دەکات لە ڕێڕەوی ڕاستکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ هەرێم و گرنگی دان بە ڕێككەوتنەكان لەجیاتی گرنگیدان بە دەستوور و یاساكان”.

ئەو پەرلەمانتارە پێی وابوو “گواستنەوەی پارە بۆ هەرێم لەسەر بنەمای سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم، کە لەو ماوەیەدا لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی سیاسی کۆبووەوە، ئاماژەیەکی نەرێنی دا کە کێشەکە سیاسییە و ئیدیعاکانی هەرێم بەهێزتر کرد”.

ڕائد مالكی داوای بێلایەن کردنی پرسەکانی “مرۆیی و مافی مرۆڤ و بەکارنەهێنانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە هیچ ناکۆکییەکی سیاسیدا” دەكات و دەپرسێت، “بۆچی داوا لە حکومەت نەکرا داتای ژمارەی فەرمانبەران و پلەكانیان و کارەکانیان پێشکەش بکات، ئاستی جێبەجێ‌ كردنی پابەندبوونەکانی دیکە لەوانە یەکخستنی سیاسەتی گومرگی و داخستنی دەروازە نافەرمییەکان، کە زیانێکی زۆریان بە ئابووری عێراق گەیاندووە”.

هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بۆ هەرێم قەدەغە دەکرێت
پێت هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بۆ هەرێم قەدەغە دەکرێت
زانیاری نوێ لەسەر بۆردومانەكەی فڕۆکەخانەی عەربەت
دوات زانیاری نوێ لەسەر بۆردومانەكەی فڕۆکەخانەی عەربەت
پەیوەنیدر