فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق رایانگەیاند، دەبو ئەمڕۆ دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بدرێت، بەڵام بە پاساوی چەند فراکسیۆنێکی دیکەی پەرلەمان، پرۆسەی دەنگدان بەو پڕۆژە یاسایە دواخرا.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق، بەنوێنەرایەتی فراکسیۆنە کوردییەکان، ڕایگەیاند، هەندێک لایەنی سیاسی بەبیانوییەک دەنگدانیای بە پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دواخست،
هەرێم کەمال ڕاشیگەیاند، لە ناو فراکسیۆنە کوردییەکان هیچ لارییەکی نییە لە دەنگدان بە پڕۆژەیاساکە، دا‌واشیان لە فراکسیۆنەکانی دیکە کردوە پرسی قەزاکانی دیکە تێکەڵ بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە نەکەن،
هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئەوەشی خستەڕو، پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە، بچوکترین دیارییە بۆ خەڵکی ئەو شارە و قوربانییەکانی، هیچ رێگرێکی دەستوری یاسایی لەبەردەم پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە نییە،
پێشتر به‌شێك له فراکسیۆنە عێراقیه‌كان داوایانكردوه، لەبەرامبەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجەدا قه‌زای ته‌له‌عفه‌ریش كه گه‌وره‌ترین قه‌زایه له‌سه‌ر ئاستی عێراق هاوشێوه‌ی هه‌ڵه‌بجه بكرێته پارێزگا و به‌یه‌ك پاكێج له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه ده‌نگ له‌سه‌ر به پارێزگابونیان بدرێت، بەهۆی بوونی فشاری سیاسی، ده‌نگدان له‌سه‌ر به پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه دواخرا.