دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕێگەی درۆنەوە هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت و بەهۆیەوە 7 كەس كوژران و بریندار بوون.
شایەتحاڵێك لە نزیك فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت بۆ (خەڵك) وتی، “فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت لەڕێگەی درۆنەوە بۆردومان كراوە و بەهۆیەوە ئاگر لە فڕۆكەخانەكە كەوتۆتەوە و كوژراو و برینداری لێ كەوتەوە”.
ئاشكراشی كرد، هێزێكی زۆری ئەمنی لە دەورووبەری فڕۆكەخانەكە بڵاوكراوەتەوە و ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنیش گەیشتۆتە ناوچەكە.
بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی بۆردومانەكەوە 7 كەس كوژران و بریندار بوون، بەڵام تا ئێستا دامەزراوە فەرمییەكان هیچ زانیارییەكیان لەسەر ڕووداوەكە بڵاونەكردۆتەوە.
بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) پەیوەندی بە سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی و سامان نادر، بەرپرسی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.
وێنەی درۆنەكە پێش بۆردومانەكە، كە لەلایەن هاووڵاتیانەوە گیراوە: