مەسرور بارزانی و ئەیاد عەلاوی كۆبوونەوە



 

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراقی كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا جەختیان لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور كردەوە.

ئەمڕۆ هەینی 9\12\2022، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئەیاد عەللاوی، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراقی كرد و تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكەیان كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا، هەردوولا بارودۆخی گشتیی، دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ كردووە.

سەربانە سەورزەكان و كاریگەرییان لەسەر ژینگە
پێشت سەربانە سەورزەكان و كاریگەرییان لەسەر ژینگە
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بەڕازیل بۆ یاريیەكەی ئەمڕۆ
دواتر پێكهاتەی پێشبینیكراوی بەڕازیل بۆ یاريیەكەی ئەمڕۆ
ەیوەندیدار