وەزیری دارایی ڕایگەیاند ئەوە پارەیەی بەغدا دەینرێت بۆ مووچەی مانگی تەموز خەرجی دەکەن و شەو و ڕۆژیش دەخەنە سەر یەك بۆ دابنیکردنی مووچەی مانگەکانی دیکە.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا نزیك لە حزبەکەی ڕایگەیاند، “ئه‌مه‌ی بۆمان دێت به‌داخه‌وه ته‌مویلی مانگی 7و 8 و 9 و 10 و 11 و 12، نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم داوامانكردووه، به‌ڵكو ئه‌مه قه‌رزه، حكومه‌تی هه‌رێمیش ئازاده بۆ چ مانگێكی خه‌رجده‌كات”.
وتیشی: “مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی 7 و 8 یان وه‌رنه‌گرتووه‌و ئێمه به مووچه‌ی مانگی 7 ده‌ستپێده‌كه‌ین و دوای ئه‌ویش مووچه‌كانی مانگی 8 و 9 به‌مووچه‌خۆران ده‌ده‌ین”.
بۆ مووچه‌كانی مانگه‌كانی داهاتووتریش وەزیری دارایی ڕوونیکردەوە کە هه‌وڵ ده‌ده‌ن كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق چاره‌سه‌ربكه‌ن.
ئاوات شێخ جەناب ئاماژه‌یشیدا بەوەی “ئه‌گه‌ر به‌غدا نیه‌تی پاك بێت به‌رامبه‌ر هه‌رێم، “به‌دڵنیاییه‌وه مووچه‌كانی تریش ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین و مووچه‌خۆرانی خۆمان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه شه‌و رۆژ ده‌خه‌ینه سه‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه‌كانیان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم.
سەرلەنوێ جەختیشیکردەوە لەوەی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی جێبەجێکردووە و وتی: “ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ خه‌ڵكی كوردستانی بخه‌ینه روو ئه‌وه‌یه كه ئه‌و لایه‌نه‌ی پابه‌ندبوونی ده‌ستووری و یاسایی كه‌وتووەته سه‌ری لایه‌نی هه‌رێم نیه، به‌ڵكو حكومه‌تی فیدراڵیه، چونكه هه‌رێم هه‌موو پابه‌ندبوونه‌كانی خۆی جێبه‌جێكردووه، هه‌رێم خۆی نه‌وته‌كه‌ی نافرۆشێت، بڕیاریشیان داوه و به‌ته‌مان هه‌موو داهاتی ناوخۆی هه‌رێم بگوازنه‌وه بۆ به‌غدا، هه‌رێم ده‌رگای كردووەته‌وه بۆ چاودێری دارایی عێراق، ئیتر هیچ بیانوو و پاساوێكیان نیه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ببڕن”.
لێدوانەکەی وەزیری دارایی دوای ئەوە هات کە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید بۆ دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بە سێ مانگ وەك قەرز بدەنە هەرێمی کوردستان، بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران.