سبەینێ‌ هەڵەبجە دەكرێتە 19هەمین پارێزگای عێراق



سبەینێ‌ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە دەكات و بەوەش هەڵەبجەی شەهید دەبێتە 19هەمین پارێزگای عێراق و چوارەم پارێزگای هەرێمی كوردستان.
بەپێی كارنامەی پەرلەمانی عێراق، كە فەرمانگەی ڕاگەیاندن بڵاویكردۆتەوەن سبەینێ‌ دوو شەممە دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت.
هەر بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، دەنگ دەدرێت لەسەر هەمواری دووەمی یاسای بیمەی فەرمانبەرانی حکومی لەگەڵ خوێندنەوە و پەسەند كردنی چەند پڕۆژە یاسایەكی دیكە.

کەشناسی: هاوین کۆتایی دێت
پێت کەشناسی: هاوین کۆتایی دێت
هۆشداری بارانی بەخوڕ و لافاو دەدرێت
دوات هۆشداری بارانی بەخوڕ و لافاو دەدرێت
پەیوەنیدر