خەڵک، دەقی بڕیارەکەی عێراق بۆ ناردنی 700 ملیارەکە بڵاودەکاتەوە



ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و تێدا بڕیاردرا بە ناردنی بڕی 700 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بۆ ماوەی سێ مانگ.

خەڵک، وێنەیەک لە بڕگەکانی ئەو بڕیارەی ئەمرۆی دەست کەوتووە و بێجگە لە باسکردنی بڕی پارەکە چەند خاڵێکی تری تێدایە لەوانە:

  • حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی، بانکی ڕەشید و ڕافیدەین و TBI رادەسپێرن بۆ دابینکردنی سیولەی پێویست بۆ حکومەتی هەرێم، بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران کە برەکەی 700 ملیار دینارە و بەشیوەی قەرز دەبێت، دواتر پاکتاوی ئەم قەرزانە دەکرێت.
  • زیادکردنی بڕگەیەک بۆ رێککەوتنەکان بەم شێوەیە:

دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی ناوەند بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، پاکتاو و ووردبینی بۆ ناو و ڕێژەی ئەو مووچەخۆرانە دەکات کە حکومەتی هەرێم داویەتی بە وەزارەتی دارایی، هەروەها بەهاوبەشی ووردبینی بۆ ئەو ڕێژەیە دەکریت لەگەڵ بڕی مووچەکانیان، ئەم ووردبینییەش پێویستە لەماوەی 30 ڕۆژدا ئەنجام بدرێت و دەرئەنجامەکەی ئاشکرابکرێت.

دوای سەردانەکەی شاندی هەرێم بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و جێگرەکەی قوباد تاڵەبانی، چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ سەرکردە سیاسی و حکومییەکان ئەنجام دا، چاوەروانییەکانیش بۆ ناردنی پارە لە بەغداوە ئەمڕۆ کۆتایی هات، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بۆ سێ مانگ 700 ملیار دینار بنێرێت بۆ مووچەی فەرمانبەران، هاوکات ئەو کورتهێنانەش دەبێت لە داهاتی ئەم سێ مانگەی ناوخۆ پربکرێتەوە.

مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ بایكۆت دوابڕیاریان ڕاگەیاند
پێت مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ بایكۆت دوابڕیاریان ڕاگەیاند
“حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات”
دوات “حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات”
پەیوەنیدر