مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ بایكۆت دوابڕیاریان ڕاگەیاند



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانە 700 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت و وەزیرێكی كوردیش لە بەغدا دەڵێت: “بۆ مووچەی مانگەكانی 9 و 10 و 11) دەبێت” و ئەوەش ناڕەزایی فەرمانبەران و مامۆستایانی لێكەوتەوە و بڕیاریان دا تا وەرگرتنی دوو مووچەی مانگی (7 و 8) بایكۆت نەشكێنن.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، بەبێ مووچەی مانگەکانی (7و8) دەوام ناکرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە دوو مووچەی مانگی 7و 8 مان بەیەکەوە پێ بدەن و لیستی مووچەی مانگی 9 دیار بێت بۆ دڵنیابوونەوە و دواتر بەڵێنی پلەبەرزکردنەوەشمان بدەنێ ئەوكات بایکۆت دەشکێنین.

بەرهەم مستەفا، ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان راگەیاند، “لەدوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی 700 ملیار دینار بۆ هەر مانگێک بنێرێت بۆ هەرێم، ئێمە بەو مەرجە بایکۆت دەشکێنین و دەست بە دەوامکردن دەکەینەوە، مووچەی سێ مانگ یان مووچەی دوو مانگمان پێبدرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “گەر دابەشکردنی مووچەکان هەفتەیەکیشیان نێوان بێت، رەنگە مامۆستایان رازی ببن بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن، بە پێچەوانەوە و بە دابەشکردنی یەک مووچە رازی نابن”.

لای خۆشیەوە، دڵشاد مه‌جید، سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایان ڕایگه‌یاندووە، “ئه‌گه‌ر حكومه‌ت یه‌ك مووچه‌ دابه‌شبكات، ئه‌وه‌ شكاندنی بایكۆت لای مامۆستایان خۆیانه ‌و خۆیان بڕیارده‌ده‌ن ئاخۆ ده‌چنه‌وه‌ خوێندنگه‌كان یان نا، واته‌ هیچ فشارێكیان له‌سه‌ر دروست ناكرێت”.

وتیشی: “هیچ بڕیارێك نییه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت یه‌ك مووچه‌ بدات، مامۆستایان ده‌ستبكه‌نه‌وه‌ به‌وانه‌وتنه‌وه ‌و بایكۆت بشكێنن”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ساڵانه‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌بیانوی شه‌ڕی داعش ‌و نزمبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت‌و قه‌یرانی داراییه‌وه‌، مووچه‌یه‌ك بۆ دوو موچه‌ی مامۆستایان‌ و فه‌رمانبه‌ران ده‌خوات‌، ئێستاش ئه‌و مووچه‌یه‌ی دابه‌شدكرێت، مووچه‌ی مانگی حه‌وته ‌و مامۆستایان ‌و فه‌رمانبه‌ران نیوه‌ی مانگی 9شیان به‌ڕێكردوه‌”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ خالید شوانی، وه‌زیری دادی عێراق لە پشكی یەكێتی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ بڕیاریدا ڕه‌وانه‌ی بكات بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی بۆ مووچه‌ی مانگه‌كانی (ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌مه).
سەبارەت بە مووچەی مانگەكانی (7 و 8) ڕایگەیاند، دەبێت ڕێككەوتنی نوێ‌ لەگەڵ عێراق بكرێت و كێشەی مووچە چارەسەر بكرێت.

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا
پێت لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا
خەڵک، دەقی بڕیارەکەی عێراق بۆ ناردنی 700 ملیارەکە بڵاودەکاتەوە
دوات خەڵک، دەقی بڕیارەکەی عێراق بۆ ناردنی 700 ملیارەکە بڵاودەکاتەوە
پەیوەنیدر