محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق یاداشتێك لەسەر بڕیارێکی دادگای بەعس دەنووسێت کە بە هۆیەوە باوکی پێ لەسێدارەدرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بیست و چوارەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کتێبی لە بەغدا کردەوە و تێیدا بەڵگەنامەیەك پیشانی سودانی درا کە تایبەت بوو بە فەرمانی دادگای بەعس بۆ لەسێدارەدانی شیاعی باوکی.
سەرۆك وەزیرانی عێراق ئایەتێكی لەسەر بەڵگەنامەکە نووسی کە دەفەرموێت: “دەمانەوێت نیعمەتی خۆمان بەسەر ئەو کەسانەدا بڕێژین كه لهسهر زهوی لاواز كرابوون ، ئەو کەسانە بكهین به پێشهوا و سهركرده بۆ خهڵكی و، ببن به میراتگری زهوی و دهسهڵاتدار”.
سودانی ناوی تەواو و پۆستی خۆیشی بەم شێوەیەی نووسیوە: “محەمەد شیاع جەبار سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران”.
جەبار سودانی باوکی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ئایاری 1980دا بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ حزبی دەعوە لەسێدارە درا.