لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگه‌یاند، بەهۆی نوشته و جادووكردنەوە قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای لارا لەگەڕەکی چوارباخ دادەخات، لیژنه‌كانیش ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له ٣٠ نوشته و جادوودا ده‌گرن.
ئەمڕۆ یه‌كشەممە، ڕێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هه‌بوونی گومان له‌سه‌ر ئارایشتگای لارا كه نوشته و جادووی تیادا ده‌كرێت نه‌ك جوانكاری و ئارایشتی خانمان، لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌دواداچوونیان كردووه، دواتر دڵنیابوونه‌وه لەوەی خاوه‌نی ئارایشتگاكه تەنها به‌ناو مۆڵه‌تی بۆ پیشه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، به‌ڵكو لە ڕاستیدا شوێنه‌كه‌ی بۆ ئەنجامدانی نوشته و جادوو له‌و شوێنه به‌كارهێناوه.
ئاماژەی بەوەشکرد: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ ئارایشتگای لارا، ده‌ست به‌سه‌ر ٣٣ نوشته و جادوو له‌ناو ئوتۆمبێلی خاوه‌ن ئارایشتگاكه‌دا گیرا.
ڕێكان جه‌مال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای لارا داده‌خرێت، خاوه‌نه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی رێكاری توند ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها مۆڵه‌تی كاكردیشی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه، هه‌روه‌ك داوا لە خانمان دەکات لەهەر ئارایشتگایەکدا نوشتە و جادووی تێدادەکرێت لیژنە هاوبەشەکان ئاگادار بکەنەوە.