خالید شوانی نوێترین زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا دەکات



وەزیرێکی کورد دەڵێت کەشێکی ئەرێنی لە ئارادایە بۆ پەسەندکردنی پێشنیازی ڕەوانەکەردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا.

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا کە کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەجیت، دەنگ لەسەر پێشنیازی تایبەت بە دابینکردنی  مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە پێشتر ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر ڕەوانەکردنی 500 ملیار دینار دابوو، بەڵام لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا هەوڵ دەدرێت لانیکەم بڕەکەی بکرێتە 800 ملیار دینار بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران و خەرجی پێداویستییەکانی وەزارەتەکانی پێ بدرێت.

شوانی ڕاشیگەیاند، کەشێکی ئەرێنی لە ئارادایە و گەشبینە بە پەسەندکردنی پێشنیازەکە.

وەزیری داد ئەوەشیخستەڕوو کە پێشنیازەکە بۆ سێ مانگە و هەر مانگێك 800 ملیار دەنێردرێت و دوای ئەوەش کار لەسەر هەموارکردنی یاسای بودجە دەکەن بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکەی عێراق لە کێشە و ململانی سیاسییەکان دووربخرێتەوە.

خالید شوانی ڕەتیشیکردەوە کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لەوە کرابێت فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچە لە وەزارەتی دارایی عێراق وەربگرن و ڕاشیگەیاند، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە و دەبێت ئەو تایبەتمەندییە لەبەرچاو بگیریت.

لەسەر نوشته‌ و جادووكردن ئارایشتگایەک داخرا
پێت لەسەر نوشته‌ و جادووكردن ئارایشتگایەک داخرا
ئاسانترین ڕێگا بۆ ناردنی وێنەی کوالێتی بەرز لە ڕێگەی واتسئەپەوە!
دوات ئاسانترین ڕێگا بۆ ناردنی وێنەی کوالێتی بەرز لە ڕێگەی واتسئەپەوە!
پەیوەنیدر