بڕیارە سبەینی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی کۆببێتەوە و باس لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم بکەن.
بەپێی هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ بریارە سبەینی چەند پێشنیارێک بخرێتە ڕوو لەبارەی پارەی مووچە خۆرانی هەرێم، و دواتر شێوازی ناردن و بڕی پارەکە دیاریبکرێت.
خەڵک زانیویەتی، لەوپێشنیارانە دوانیان بەهێزن، ئەوانیش بریتین لە چۆنێتی ناردن و پارەدارکردنی هەرێم،
بەپێی زانیارییەکانی خەڵک، پیشنیاری یەکەم ناردنی بڕی 800 ملیار دینارە بۆ 6 مانگی داهاتووی هەرێم ، بە مووچەکانی مانگەکانی ٧ و ٨ ەوە،
هەروەها پیسنیارێکی تریش کراوە کە حکومەتی هەرێم ڕازیبێ بەوەی مووچەی فەرمانبەرانی فیعلی بخرێتە سەر وەزارەتی دارایی عێراق و ڕاستەوخۆ مووچە بدات،
لەلایەکی ترەوە ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئێمە داواکارین کێشەکان لە ڕیشەوە چارەسەر بکرێن، بۆئەمەش هەوڵدەدەین مووچەی فەرمانبەران لە یاسای بودجە لە بڕگەی ئینفاقی فعلی دەربهێنین،
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارای ڕایگەیاند، هەوڵی زۆر دەدەین حکومەتی هەرێم ڕازیبێت بەوەی فەرمانبەران بخرێنە سەر وەزارەتی دارایی عێراق و لەڕێگەی کردنەوەی هەژماری ئەلکترۆنی و کی-کارتەوە مووچەکانیان وەربگرن هاوشێوەی هاووڵاتیانی ناوەچەکانی تری عێراق.