ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمیرێکی گرنگی داعشیان بەناوی ( زێدان خەلیفە ئەحمەد مطر) کە ناسراوە بە ئەبو لەیلا ، ئەمیری کەرتی سەعد بن ئەبی وەقاص بووە لە ویلایەتی دیجلە کاری لە جیای قەرەچوغ پێ سپیردرابوو،
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، ئەم تیرۆرستە دەستی لەچەندین کاری تیرۆرستی و کوشتن و ڕفاندنی هاوولاتیان هەبووە، لە شەرگات و چیای قەرەجوغ،
دەزگاکە ئاماژەی بەوەشدا، بەپستبەستن بە زانیاری و کۆکردنەوەی هەواڵگری لە 6 ی ئەیلوول دا توانرا ئەو ئەمیرە دەستگیر بکەن.