تۆمەتبارێك دەستگیركرا، بە فێڵ و بەڵێنی هاوسەرگیری پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای چەند هاووڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا، فێڵی لە چەند هاووڵاتییەک کردووە و پارەی لێوەرگرتوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، پاش ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركردووە کە بەشێوەی جۆراوجۆر فێڵیان لێكراوە و پارەیان لێسەندراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بە دواداچوونەكانیان دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبار ( ر، أ، م لە دایكبووی ١٩٩٥) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٥٦ لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە، لە كاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دەركەوتووە، بەشێوەی جۆراوجۆر فێڵی لە چەند كەسێك كردووە و بەناوی هاوسەرگیریشەوە ژنێكی هەڵخەڵەتاندووە و پارەی لێوەرگرتووە .

 

بەوێنە: نەهەنگێکی گەورە لە کەنار دەریا گیریخوارد
پێت بەوێنە: نەهەنگێکی گەورە لە کەنار دەریا گیریخوارد
مارکێتێک داخرا، جگه‌رەی ئه‌لیكترۆنی بە منداڵان فرۆشتووه‌
دوات مارکێتێک داخرا، جگه‌رەی ئه‌لیكترۆنی بە منداڵان فرۆشتووه‌
پەیوەنیدر