مارکێتێک داخرا، جگه‌رەی ئه‌لیكترۆنی بە منداڵان فرۆشتووه‌



قائیمقامیەتی سلێمانی داخستنی مارکێتێکی بڵاوکردەوە، لە لایەن لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی مارکێتی چرۆ داخرا، بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بە منداڵی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ.

ئەمڕۆ شەممە، لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان و بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤایپ) بە مناڵی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ، قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان مارکێتی چرۆ لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد داخست و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

یاسا رێگری له‌ فرۆشتنی جگه‌ره‌‌، جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی (ڤایپ)، نێرگه‌له و خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان به‌ منداڵی نەوجەوان و خوار تەمەنی ١٨ ساڵ کردووە.

لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، پێویسته‌ خاوەنی هۆڵەکانی بلیارد، کافتریا و کۆفی شۆپی نێرگەلە کێشان، شوێنی خواردن و خواردنەوە کهولییەکان ڕێگری لە منداڵانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ بکەن بۆ شوێنەکانیان و هیچیان پێنه‌فرۆشن، بەپێچەوانەوە لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانییەوە شوێنەکانیان دادەخرێت و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکارە یاساییە توندەکان دەکرێتەوە

تۆمەتبارێك دەستگیركرا، بە فێڵ و بەڵێنی هاوسەرگیری پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە
پێت تۆمەتبارێك دەستگیركرا، بە فێڵ و بەڵێنی هاوسەرگیری پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە
شەڕی نرخ دەستی پێکردووە.. بۆچی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل نرخەکانیان کەم دەکەنەوە؟
دوات شەڕی نرخ دەستی پێکردووە.. بۆچی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل نرخەکانیان کەم دەکەنەوە؟
پەیوەنیدر