مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی کۆدەبێتەوە



پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ ده‌باشان كۆده‌بێته‌وه‌ و سەبارەت بە سێ تەوەر گفتوگۆ ده‌کرێت، دەرەنجامەکانی سه‌ردانی شاندی یەکێتی بۆ تاران، سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا، هاوکات باس لە كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌‌ دەکرێت كه‌ بڕیاره‌ 27ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ له‌ ده‌باشان كۆده‌بێته‌وه‌ و باس له‌ دەرە‌نجامی سەردانی شاندی یه‌كێتی بۆ تاران ده‌كرێت کە له‌گه‌ڵ بەشێک لە به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌ کۆبوونەوە،

ئەنجامی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ به‌غدا كه‌ ١٤ ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجامدرا یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکی ئەمڕۆ، کە شاندە باڵاكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو پێشنیازیان بۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ چارەسەری ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا خستوه‌تەڕوو.

ته‌وه‌ری سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی تایبه‌ت ده‌بێت به‌ كۆنگره‌ی یه‌كێتی كه‌ بڕیاره‌ ٢٧ی ئه‌م مانگه‌ له‌ قه‌ڵاچوالان به‌ڕێوه‌بچێت، بڕیاریشه‌ له‌دوای ته‌واوبونی كۆبونه‌وه‌كه‌ راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوبكرێته‌وه‌.

پێشبڕكێیەكی تایبەت بە بیركاری هزری بۆ زیاتر لە ٣٠٠ منداڵ لە سلێمانی ڕێکخرا
پێت پێشبڕكێیەكی تایبەت بە بیركاری هزری بۆ زیاتر لە ٣٠٠ منداڵ لە سلێمانی ڕێکخرا
گۆڤارێکی جیهانی دەڵێت عێراق لە کاریگەرترین وڵاتانی جیهانە
دوات گۆڤارێکی جیهانی دەڵێت عێراق لە کاریگەرترین وڵاتانی جیهانە
پەیوەنیدر