سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، لە بەغدا لە ناوچەی بەیاع پۆستەر، بە ناوی “جيش الأسد صدام” بڵاوکراوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە بە پێگەی “بغداد الیوم”ی ڕاگەیاندووە، “پۆستەرەکان لەسەر پردێک لە ناوچەی بەیاع بەرەو قادیسیە هەڵواسراون، کە گوزارشت بووە لە وێنەیەکی سەدام و لەسەی نوسراوە، (سوپای شێری سەدام).
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ” بۆ دووەم جارە لەسەریەک بڵاوکردنەوەی ئەو پۆستەرانە لە ناوچەکەدا بەدیدەکرێن”.