“مەسرور بارزانی لە بەغدا وتی میللەتی ئێمە هیلاکە شایەنی ئەوە نییە ئەمەی لەگەڵ بکرێت”



وتەبێژی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستا دەڵێت، دوێنی بە سادەیی مەسرور بارزانی بە بەرپرسانی بەغدای وت: میللەتی ئێمە هیلاکەو شایەنی ئەوە نییە ئەمەی لەگەڵ بکرێت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی مەسرور بارزانی رایگەیاند، بە نیەتێکی پاک و خەمخۆرانە دوێنێ داوای مافی خەڵکت دەکرد،بێ ماندوبوون کۆبوونەوە دوای کۆبوونەوە دەتگوت با گفتوگۆ تەکنیکییەکان لەلایەک بن و قابیلی موناقەشەن و سەرەڕای ئەوەش لەسەر هەموو ژمارەکان وردەکاریت دەخستەڕوو، لەپاڵ ئەمەشدا دەتگوت ئەوە سێ مانگە خەڵکی ئێمە لەمیحنەت و ژیانێکی قورسدان.

راشیگەیاند:”بە سادەیی پێتان دەڵێم میللەتی ئێمە هیلاکەو شایەنی ئەوە نییە ئەمەی لەگەڵ بکرێت،پەرۆشی و خەمخۆریتان بۆ ئەوەی هەموومان یەکبین و یەکدەنگ و یەکڕیزبین بۆ خەمی گەلەکەمان،”.

وتیشی: شاهێدییەکە بۆ مێژوو دەیدەم و شانازییە مرۆڤ خزمەتی ئەم ئامانجە بکات کە ئێوە لەپێناویدا ئامادەن شەوو ڕۆژ بێ وەستان کاری بۆ بکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ مەسرور بارزانی و شاندی حکومەتی هەرێم لە بەغدا رایانگەیاند، کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بەرهەمدار بووە و چاوەڕوانی کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی ئەنجوومەنی وەزیارنی عێراقین لەسەر مووچە.

زانیاری نوێ لەسەر ناردنی پارەی شەش مانگ بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
پێت زانیاری نوێ لەسەر ناردنی پارەی شەش مانگ بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
بەنزینخانەكان بۆ دابەشكردنی بەنزینی عێراقی دیاریكران
دوات بەنزینخانەكان بۆ دابەشكردنی بەنزینی عێراقی دیاریكران
پەیوەنیدر