بڕیارە ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی هەنگاریا بگاتە هەرێمی كوردستان.
بەپێی زانیارییەكان بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكی هەنگاریا كاتالین نۆڤاك بگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێ بكرێت.
بڕیارە سبەی سەرۆكی هەنگاریا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا كۆببێتەوە و بەشداریی ڕێوڕەسمی كردنەوەی خوێندنگەیەكیش بكات.
سەرۆكی هەنگاریا دوو ڕۆژ لە هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە و سەردانی بەغداش دەكات.
هەنگاریا پەیوەندی باشی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە و لە 2014 كونسوڵخانەی خۆی لە هەرێم كردووەتەوە و هاوكاری پێشمەرگەی كوردستانیشی زۆر كردووە.
كاتالین نۆڤاك سەرۆكی هەنگاریا وەك یەكەم ژن لە ئایاری ئەمساڵدا بە سەرۆكی هەنگاریا هەڵبژێردراوە.