دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، دوو گەشتیار لە ئاوی زێى بچووک لە سنوورى شارۆچکەی کۆیە خنکان.
بەپێی زانیارییەكان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 15ی ئەیلول لە ئاوی سەیرانگای مەهناز لە تەق تەق گەنجێكی تەمەن 14 ساڵی خەڵكی كەركوك خنكاوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو گەنجە خەڵكی كەركوكە و لەگەڵ خێزانەكەی بۆ گەشت و سەیران چوونەتە ئەو سەیرانگایە و لە ئێستادا تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كۆیە كراوە.
هاوكات هەر ئەمڕۆ، گۆران ئەحمەد سماقە، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی كۆیە ڕایگەیاند، “گەنجێك كەوتۆتە ناو ئاوی بۆگد و خنكاوە و هێشتا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە و تیمەكان لە گەڕان بەدوایدا بەردەوامن”.