داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی گەیشتە بڕی 12 ملیار و 639 ملیۆن و 682 هەزار و 827 دینار ، بەجۆرێك كە زیاتر لە 10 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها نزیكی 2 ملیار دینار بەشێوەی چەكە.
سایتی (شەفافیەت) كە لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بۆ بڵاوكردنەوەی شەفافیەت لە داهاتی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دروستكراوە، داهاتی هەفتەی ڕابردووی بڵاوكردەوە.
بەپێی سایتەكە، داهات بڕی 12 ملیار و 639 ملیۆن و 682 هەزار و 827 دینار بووە، بەجۆرێك كە 10 ملیار و 503 ملیۆن و 601 هەزار و 17 دیناری واتە 83% نەختینەیە و هەروەها 2 ملیار و 136 ملیۆن و 81 هەزار و 65 دینار، واتە 17% بەشێوەی چەكە.