كاتی بڕیاریدان لە ناردنی پارەی مووچەی هەرێم ئاشكراكرا



 

ئەندامێکی كوردی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، یەک شەممەی هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ناردنی بڕی 4 ترلیۆن و 800 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچەی 6 مانگی ئەمساڵی مووچەخۆران دەدات.

دوێنێ‌ شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان و لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆمار و سەركردەی حزبەكان كۆبوونەوە و عێراق نەرمی نواندووە تاوەكو مووچە بۆ هەرێم بنێرێت و لەم هەفتەیەدا بڕیار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەردەچێت.

د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، بڕیارە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەک شەممەی هەفتەی داهاتوودا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی بڕی 4 ترلیۆن و 800 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگەکانی (7 بۆ 12)ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات، واتە هەر مانگێک 800 ملیار دیناری بۆ مووچە بۆ تەرخانکراوە.

ڕاشیگەیاند، “ئەو پارەیەی ئەنجوومەنی وەزیران دەنگ لەسەر ناردنی دەدات تایبەتە بە مووچە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەغدای وتووە، ئەو پارەیەی بەتەواوەتی بەشی مووچە ناکات، بەڵام تەواوکەرەکەی لە داهاتی ناوخۆیی تەواو دەکات”.

سەبارەت بە پێدانی دوو مووچە وتی، “دابەشکردنی یەک یان دوو مووچە لەسەر کۆبوونەوەی ڕۆژی یەک شەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وەستاوە، چونکە ڕاستە بڕیار دەدرێت پارەکان بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، بەڵام عێراق کێشەی سیولەی نەختینەشی هەیە، واتە ئەو پارەیەی لەبەردەستیدایە دۆلارە پێویستی بەکات دەبێت سەرجەم ئەو پارەیەی بڕیاری لێدەدرێت کە چوار ترلیۆن و 800 ملیار دینارە بگۆڕدرێتەوە بە دینار، بۆیە ڕەنگبێت بڕیار وابێت لە بەشی یەکەمدا تەنیا 800 ملیار یان ترلیۆنێک و 600 ملیار دینار بدرێت و دواتر تەواو بکرێت.”

 

وەزارەتی ناوخۆ: ئامانج لە دووهێندەبوونی غەرامە بۆ کۆکردنەوەی داهات نییە
پێت وەزارەتی ناوخۆ: ئامانج لە دووهێندەبوونی غەرامە بۆ کۆکردنەوەی داهات نییە
چەند بەكتریایەك دژی نەخۆشی شێرپەنجە دۆزرانەوە
دوات چەند بەكتریایەك دژی نەخۆشی شێرپەنجە دۆزرانەوە
پەیوەنیدر