بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە ناو بازاڕی سلێمانی بە دەستڕێژی گوللە كەسێك كوژرا، كە كاری فرۆشتنی خواردەمەنی بووە.
سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد، بەیانی ئەمڕۆ لە نزیكەی كاتژمێر 5ی بەیانی لە گەڕەكی سابونكەران دەستڕێژی گوللە لە كەسێكی بەتەمەن كراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو كەسە كاری فرۆشتنی خواردەمەنی بووە و 7 فیشەكی بەركەوتووە.
ئاشكراشی كردووە، تەقەكەرەكە پاش ئەنجامدانی تاوانەكە هەڵاتووە و دەستگیر نەكراوە و ھێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە.