دوابەدوای سەردانەكەی یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا بۆ عێراق و كۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندی و سەرۆك وەزیران، نرخی دۆلار بە ڕێژەیەكی كەم ڕووی لە دابەزین كرد.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 15ی ئەیلول بەهای 100 دۆلار بە 156 هەزار دینارە لەكاتێكدا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە 156 هەزار و 600 دینار بوو.
بۆ نرخی تمەن و لیرە ڕاشیگەیاند، بەهای 100 دۆلار بە 4 ملیۆن و 990 هەزار تمەنی ئێرانییە و هەروەها 2 هەزار و 670 لیرەی توركیە.
سەبارەت بە دراوەكانی دیكە، نرخی 100 ئێرۆ بە 167 هەزار و 100 پاوەن بە 192 هەزار دینارە.