نوری مالیکی لە بارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند



سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگەیاند، پاڵپشتی له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن بۆ ناردنی پاره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا دوابەدوا کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی هەرێم رایگەیاند، سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا له‌ڕێگه‌ی رێكه‌وتنه‌كانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، “پاڵپشتیش له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین بۆ ناردنی پاره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان”.

راشیگەیاند:”رێكه‌وتنه‌كان جێبه‌جێده‌كرێن چونكه‌ ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ بۆ جێبه‌جێكردن كراون نه‌ك ئەوە لەناو رەفە دابندرێن‌، ئه‌گه‌ر ئاڵۆزیه‌كیش له‌ شوێنێك هه‌بێـت به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێـت”.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی ئەندامێتی قوباد تاڵەبانی و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرۆکی لایەنەکان کۆبوونەوە.

ژمارەیەک بەنزینخانە لە هەولێر داخران
پێت ژمارەیەک بەنزینخانە لە هەولێر داخران
ئێران ناتوانێت ئەو شەش ملیار دۆلارە ئازادانە بەکاربهێنێت
دوات ئێران ناتوانێت ئەو شەش ملیار دۆلارە ئازادانە بەکاربهێنێت
پەیوەنیدر