مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری سەردانی حەیدەر عەبادییان کرد، و حەیدەر عەبای سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پیشوازی لیکردن،و گفتوگۆیان لە بارەی دوایین پێشهاتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرد.
لە کۆبونەوەکە، جەخت لەسەر یەکخستنەوەی هەوڵی هەمو لایەنەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستور کرایەوە، ئەویش لە پێناو ئەوەی هاوڵاتیانی هەرێم زەرەرمەند نەبن.
حەیدەر عەبادی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان دوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند، “مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هاوولاتیانمان ئەرکی سەرسانمانە و نابێت تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان بکرێت، من کاتی خۆی سەرەڕای هەبوونی کێشەو گرفت مووچەی هەرێمم دەنارد”.