شاندەکەی حکومەت لەگەڵ عەبادی و حەلبوسی کۆبوونەوە



شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لەگەڵ هەریەکە لە حه‌یده‌ر عه‌بدی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ و محه‌مه‌د حەلبوسی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و عەممار حەکیم کۆبونەوە و جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان و زامنکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کردەوە.

دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری عێراق، مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری سەردانی حەیدەر عەبادییان کرد، و حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پیشوازی لیکردن،و گفتوگۆیان لە بارەی دوایین پێشهاتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرد.

لە کۆبونەوەکە، جەخت لەسەر یەکخستنەوەی هەوڵی هەمو لایەنەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستور کرایەوە، ئەویش لە پێناو ئەوەی هاوڵاتیانی هەرێم زەرەرمەند نەبن.

دواتریش، سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوپاتکرایەوە.

هێشتا شاندەکەی حکومەتی هەرێم لەبەغدایە و بڕیارە چەندین دیدار و کۆبوونەوەی تر لەگەڵ بەرپرسان و سەرۆکی حزبە سیاسییەکانی عێراق ئەنجام بدەن بۆ ڕێککەوتن لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

 

حەیدەر عەبادی: مووچەی فەرمانبەران دەبێت بنێردرێت
پێت حەیدەر عەبادی: مووچەی فەرمانبەران دەبێت بنێردرێت
دوو تەرم گومانی بوونەوەری ئاسمانیان لێ دەکرێت
دوات دوو تەرم گومانی بوونەوەری ئاسمانیان لێ دەکرێت
پەیوەنیدر