سوتەمەنی و بەرهەمە نەوتییەکان بەنرخی عێراق بۆ هەرێم دابین دەکرێت



د.نەرمین معروف غفور ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ کۆبوونەوە و ڕێککەوتون لەسەر دابینکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان بەنرخی پاڵپشتیکراوی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان،

د.نەرمین ئاماژەی بەوەشدا، لە بەردەوامی بەدواداچوونەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ پرسی بودجەو پشکی هەرێم وچارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەران ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/٩/١٤ لیژنەی دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ و شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوەی سازکرد.

ڕاشیگەیاند، شاندی وەزارەتی نەوت ئاماژەیاندا بەوەی لەگەڵ هەرێم رێکەوتوون لەسەر دابینکردنی پێداویستی هەرێم لە سووتەمەنی و بەرهەمە نەوتییەکان بە نرخی پاڵپشتیکراو هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق.

نرخی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی وەک گاز و بەنزین، لەنێوان هەرێم و عێراقدا جیاوازییەکی زۆر هەیە و هەوڵەکانیش بۆ هاوتاکردنەوە و دابینکردنی سوتەمەنی بۆهەرێم بەنرخی عێراق بەردەوامە، و بەپیی ئەم وتانەی د. نەرمین بێت لەئایندەیەکی نزیکدا نرخی سوتەمەنی و بەرهەمە نەوتییەکان لەهەرێم ڕوو لەدابەزین دەکات، هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق.

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دوو شەممە دواخرا
پێت دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دوو شەممە دواخرا
دوای سی ساڵ، بۆ وای لێھات
دوات دوای سی ساڵ، بۆ وای لێھات
پەیوەنیدر