تۆمەتبارێك لە سلێمانییەوە ڕادەستی دادگای بابل دەکرێت



پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کەسێکی بە تۆمەتی ساختەکردنی بەڵگەنامە دەستگیرکرد کە له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ پارێزگای بابله‌وه‌ داواكراو بوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بابله‌وه‌ گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 295 داواكراو بوو، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.
ڕوونیشیکردەوە کە سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ ساخته‌كارییه‌وه‌ تۆمه‌تبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، ئێستا تۆمەتبار (م، ق، د) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕه‌وانه‌ی‌ شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.
زەوی وەک شوێنێکی ئارام و پارێزراو بۆ ژیان نەماوە
پێت زەوی وەک شوێنێکی ئارام و پارێزراو بۆ ژیان نەماوە
بەغدا زیاتر لە 100 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد
دوات بەغدا زیاتر لە 100 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد
پەیوەنیدر