لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەشەوە بارانبارینی بەرفراوان بە شێوەیەکی بەردەوام غەززەی گرتوەتەوە، لە ئەنجامدا بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە غەززە و ماڵەکان ژێر ئاو کەوتوون.
کەشناسی فەڵەستینی “ليث العلامي” ڕایگەیاند، زریانی “دانیال” ڕۆژی یەکشەممە ڕووی لە لیبیا کرد و لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممەدا گەیشتە فەلەستین.
ئاماژەی بەوەشکرد، زریانەکە لە میسر بەشێکی زۆری هێزی خۆی لەدەستدا و لە شێوەی دۆخی ناسەقامگیری بەرگەهەوادا گەیشتە فەڵەستین، بووە هۆی بارانبارینی بەردەوام و دروستبوونی لافاو، هەروەها دابەزینی پلەکانی گەرما ٤ بۆ ٦ پلەی سیلیزی.
کەشناسی فەڵەستینی ڕاشیگەیاند، کاریگەرییەکانی لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا کۆتای دێت.