شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ بەدواداچوونی دۆسێی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتە هەولێر.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لە نێوان هەردوو شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستانی كرد.
ڕوونیشیکردەوە کە لە كۆبوونەوەكەدا، وەزیری سامانە سروشتییەكان ئامادەیی وەزارەتەكەی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ تيمى وەزارەتی نەوتی عێراق له چوارچێوەى ياساى بودجەی فیدراڵ / مادەى 12 (أ، ب) دەربڕی.
هەروەها تيمى وەزارەتى سامانە سروشتىیەکانی بو گفتوگۆی شەفاف لەگەڵ شاندەكەی وەزارەتی نەوتی راسپارد.
وەزارەتی سامانە سروشتییەاکن ڕاشیگەیاند، شاندەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە كۆمپانیا گشتییەکانی نەوتی باكوور، بۆریی نەوت، كۆمپانیای فرۆشتنی نەوت، كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمەكانی نەوت و كۆمپانیای پاڵاوتگەی باكوور پێکهاتووە.