بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق ئیمزا کۆکرایەوە



لە ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق دەست بە کۆکردنەوەی ئیمزای ئەندامانی ئەنجوومەن کرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

سیپان شێروانی‌ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ پارتی‌ رایگه‌یاند كه‌ ” له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق له‌ژێرچاودێری د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئیمزا کۆدەکرێتەوە بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌په‌له‌ ڕێكاری پێویست بگرێته‌به‌ر و فشار له‌ حكومه‌تی فیدراڵی بكات بۆ چاره‌سه‌ری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه‌ 3 مانگه‌ نه‌نێردراوه‌”.

شێروانی ئاماژەی بەوە کرد، تا ئێستا ئیمزای ٩٦ ئەندامی پەرلەمانی عێراق کۆکراوەتەوە و سوپاسی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان و بەشێک لە فراکسیۆنە عێراقییەکان دەکات کە هاوکارن لە ئیمزاکردنی یاداشتەکە.
سیپان شیروانی ئەوەشی خستەڕوو “دڵنایی ده‌ده‌ین هه‌رچی پێویست بێت بۆ وه‌رگرتنی مافی مووچه‌خۆرانمان ده‌یكه‌ین و دڵنیاش بن ئه‌م دۆخه‌ خراپه‌ به‌م شێوازه‌ به‌رده‌وام نابێت”.

له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ نزیكبووینه‌ته‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ ئه‌یلول، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان مووچه‌ی‌ مانگه‌كانی‌ ته‌مووز و ئاب-یان وه‌رنه‌گرتووه‌ و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی‌ دیار نییه‌.

مامۆستا عەبدولواحید: سواڵ كردن بۆ خەڵكی بەش مەینەتی خۆتان مانای خۆچەمانەوە نییە
پێت مامۆستا عەبدولواحید: سواڵ كردن بۆ خەڵكی بەش مەینەتی خۆتان مانای خۆچەمانەوە نییە
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی چەند تەقەکەرێک رادەگەیەنێت
دوات دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی چەند تەقەکەرێک رادەگەیەنێت
پەیوەنیدر