لە زاخۆ پۆلیسێك لەكاتی ناوبژی شەڕێكدا گیانی لەدەستدا



كارمەندێكی هێزەكانی پۆلیس لە زاخۆ لەكاتی ئەركەكەیدا و لە ناوبژیوانیكردنی شەڕێكدا برینداربووە و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئەحمەد ڕەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تیمەكانی بەشی فریاكەوتنی پۆلیس لە ڕووداوێكی شەڕكردن لە یەكێك ھۆڵەكانی ئاھەنگێڕان ئاگاداركراونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، یەكێك لە پۆلیسەكانیان، كە چووە بۆ كۆنترۆڵكردنی شەڕەكە، برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

ئاشكراشی كرد، ئەو كارمەندەیان سەرەتا تەندروستی باشبووە و لە نەخۆشخانە دەرچووە، بەڵام دواتر تەندروستی تێكچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوەتەوە و بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

بایکۆت چەند ناوەندێکی تری خوێندنی گرتەوە
پێت بایکۆت چەند ناوەندێکی تری خوێندنی گرتەوە
كۆمەڵانی خەڵك حكومەتی هەرێم دەناسن!
دوات كۆمەڵانی خەڵك حكومەتی هەرێم دەناسن!
پەیوەندیدار