هەردوو ئامادەیی ( شەهید جەمال تاهیری کچان و هەڵکەوتی کوڕان ) لەسلێمانی بڕیاری بایکۆتی دەوامیان داو دەرگای ناوەندەکانی خوێندنیان ناکەنەوە،
بڕیارە سبەینێ 13/9 یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بێت، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی مووچە بۆماوەی سێ مانگ،مامۆستایانی بەشێک لە خوێندنگەکان و ناوچە جیاوازەکانی هەرێم، بڕیاری بایکۆتی دەوامیان داوە و ڕایانگەیاند، کە دەرگای ناوەندەکانی خوێندن ناکەنەوە تاوەکو مووچەکانیان وەرنەگرن،
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمیش رایگەیاند، “هەر كاتێك بەغدا پارەی مووچەی ڕەوانەكرد، ئێمەش هەمووی بەسەر مامۆستایانی خۆماندا دابەش دەكەین”.
ماوەی 12 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر مانگی ئەیلولدا و هێشتتا مووچەی مانگەكانی 7 و 8 دابەش نەكراوە و حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق هەریەكەیان ئەوەی دیكە تۆمەتبار دەكەن بە پابەند نەبوون بە جێبەجێ كردنی یاسای بودجەوە.
بهپێى بڕیارى وهزارهتى پهروهردهى ههرێم له 13ی ئهیلول له ههرێم و 1ی تشرینی یهكهم له عێراق ساڵی نوێی خوێندن دهستپێدهكات.