پۆتین: ژێرخانی وزە لە ئۆكراینا وێران دەكەین



ڤلادیمیر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان بەردەوام دەبن لە بۆردومانكردنی ژێرخانی وزە لە ئۆكراینا، ڕەتیشیدەكاتەوە ئەوان دەستپێشخەربووبن لە پەیڕەوكردنی ئەو هەڵسوكەوتە لە جەنگدا.


ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی “تاس”لە زاری پۆتینەوە بڵاویكردەوە:”ڕووسیا ژێرخانی وزەی ئۆكراینا دەكاتە ئامانج، بەڵام دەستپێشخەر نەبوو، چونكە لایەنەكەی تر دەستیپێكرد، كاتێك پردی كریمیای كردە ئامانج”.

بە وتەی پۆتین:”خۆرئاوا ئەو هەڵسوكەوتانە پشتگوێ‌ دەخات كە ئۆكراینا دژ بە ڕووسیا دەیانكات، بەڵام هەنگاوەكانی ڕووسیا و وەڵامدانەوەكانی بەردەوام تەوژمێكی میدیایی توندی لێدەكەوێتەوە”.

سەرۆكی ڕووسیا دەڵێت:”ژاوەژاوی میدیایی لە بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەكەی ڕووسیا، كاریگەریی لەسەر جموجۆڵەكانی مۆسكۆ لە ئۆكراینا و ئاستی ئەركەكانی لە شەڕدا دروست ناكات”.

پۆتین جەخت لەسەر كاریگەریی هێرشی هێزە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەی دەكاتەوە لە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكەی ڕووسیا لە ئۆكراینا.

وەزارەتی کارەبا: سلێمانی کەمترین کارەبای نیشتمانی پێدەدرێت
پێت وەزارەتی کارەبا: سلێمانی کەمترین کارەبای نیشتمانی پێدەدرێت
مەغریب سێ‌ یاریزانی گرنگ لەدەستدەدات
دوات مەغریب سێ‌ یاریزانی گرنگ لەدەستدەدات
پەیوەنیدر